سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا یه‌كه‌م وتاری ده‌ستبه‌كاربونی پێشكه‌شكرد
دیجیتال میدیای سپێده
دوای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، لیز ترا‌س یه‌كه‌م وتاری پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند كه ئابوری وڵات ده‌بوژێننه‌وه و نرخی وزه داده‌به‌زێنن، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه به‌ریتانیا ده‌كه‌نه شوێنی هیواكان.
له‌یه‌كه‌م وتاری دوای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، لیز ترا‌س به هێرشكردنه سه‌ر پوتن ده‌ستیپێكرد و رایگه‌یاند: ئه‌ركی له‌پێشینه‌م بریتییه له سه‌رپێخستنی ئابوری و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی وزه كه پوتن هۆكارییه‌تی.
وتیشی،" لهئـیستادا روبه‌ڕوی چه‌ندین ئاڵنگاری جیهانی بوینه‌ته‌وه كه هۆكاره‌كه‌ی داگیركاری روسیایه بۆسه‌ر ئۆكرانیا".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، ترا‌س جه‌ختی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان بهكگرتوو ده‌بن بۆ به‌رگریكردن له دیموكراسی جیهان.
له‌باره‌ی دۆخی ئابوری وڵاته‌كه‌یه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ رایگه‌یاند: متمانه‌م به‌تواناكانمان هه‌یه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ئابوریمان، چاكسازی له وڵاته‌كه‌ماندا ده‌كه‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی پێویست دابین بكه‌ین و ئابوری وڵات ده‌بوژێنینه‌وه و نرخی وزه داده‌به‌زێنین".
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌بنه پارێزه‌ری ئاسایشی جیهان و به‌ریتانیا ده‌كه‌نه شوێنی هیواكان.
لیز ترا‌س، له كاتێكدا بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی "ریڤۆلیوشن فاونده‌یشن"، به‌ریتانیا توشی گه‌وره‌ترین رێژه‌ی هه‌ڵاوسان بووه له 40 ساڵی رابردودا و تا كۆتایی ئه‌مساڵیش توانای خه‌رجكردنی خێزانه‌كان به تێكڕا 3 هه‌زار پاوه‌ند (3470 دۆلار) كه‌مده‌كرێته‌وه.