هەواڵی کوردستان ئێستا

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌

2022-09-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى عێراق له‌ به‌غدا له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌.

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر داوای ره‌وتی سه‌دره‌، به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا داوای كردبوو ئه‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبدرێت، ڕه‌وتى سه‌در تا ئێستاش سووره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، هه‌ر چه‌نده‌ ڕه‌وتى سه‌در تانه‌ی له‌ بڕیارى په‌سه‌ندكردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانی داوه‌ له‌ دادگاى فیدراڵى.

پێشتر جارێك دادگاى فیدراڵى رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نییه‌.