کابینەی نوێی حکوومەتی بەریتانیا پێکهێنرا
دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، لیز تراس لە کابینەی حکوومەتەکەیدا، واسی وارتینگ-ی کردە وەزیری دارایی و جەمیس کلێڤری بە وەزیری دەرەوە و سویلا برەیڤەرمان بە وەزیری ناوخۆ.
لە تویتێکدا کە لە هەژماری تویتەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هەر یەک لە وەزیری بەرگریی، بێن واڵاس و وەزیری سکۆتلەندا، ئالیدتەر جاک و وەزیری وێڵس، رۆبێرت بوکلاند و سەرۆکی ٢٦مین کۆنفرانسی لایەنەکان بەڵێننامەی ژینگەی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئالۆک شارما کە لە کابینەی پێشتری حکوومەتدا کاری کردووە لە شوێنەکانی خۆیان دەمێننەوە.
ناو و پۆستەکانی دیکەی کابینەی حکوومەتەکەی تراس بەم شێوەیەیە:
سریس کۆفری جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری تەندروستیی، واسی وارتینگ وەزیری دارایی، وێندی مۆرتۆن راوێژکاری گەنجینە، جەیمس کلێڤری وەزیری دەرەوە، سویلا برەیڤەرمان وەزیری ناوخۆ، براندۆن لویس وەزیری داد، پێنی مۆرداونت ئاڤام سەرۆکی کاماراس، لۆرد ترو سەرۆکی کاماراس CBE Lordlar، کریس هیتۆن- هاریس وەزیری ئیرلەندای باکوور، میشێل دۆنیلان وەزیری دیجیتاڵ، کلتووری، میدیا و وەرزش، ئان-ماری تریڤیلیان وەزیری گواستنەوە، رانیل جایاواردێنا وەزیری ژینگە و خۆراک و کاروباری گوندەکان، کیت ماڵتۆس وەزیری پەروەردە، کلۆی سمیس وەزیری کار و خانەنشینی، کێمی بادینۆک وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی، سیمۆن کلارک وەزیری نیشتەجێکردن، مایکل ئێلیس داواکاری گشتیی بەریتانیا، جاکۆب ریس-مۆگ وەزیری بازرگانی و وزە و ستراتیژی پیشەسازیی.
بۆریس جۆنسۆن لە حەوتی تەمووزدا دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداری بەریتانیا کشاندەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە تا هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵات ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات.
لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی بۆریس جۆنسۆن، ئەندامانی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداری بەریتانیا دەنگدانیان ئەنجامدا بۆ دانانی جێگرەوەکەی، بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە کە دوێنێ راگەیەندرا لیز تراس ٨١ هەزار و ٣٢٦ دەنگی بەدەستهێناوە و ریشی سوناک ٦٠ هەزار و ٣٩٩ دەنگ.
بەو ئەنجامە لیز تراس کێبڕکێی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و لە هەمان کاتدا پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەی بردەوە.