هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا بەهۆی ئەنجامدانی هێرشی سایبەر بۆسەر ئەلبانیا ئیدانەی ئێرانی کرد

ئەمریکا بەهۆی ئەنجامدانی هێرشی سایبەر بۆسەر ئەلبانیا ئیدانەی ئێرانی کرد
ئەمریکا بەهۆی ئەنجامدانی هێرشی سایبەر بۆسەر ئەلبانیا ئیدانەی ئێرانی کرد

2022-09-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دوای ئەوەی دەرکەوت کە ئەنجامدەری هێرشی سایبەر بۆسەر ئەلبانیا لە ١٥ی تەمووز ئێران بووە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ئیدانەی ئێران دەکات.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، ئێدریەن واتسن لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە "ئەمریکا ئیدانەی هێرشی سایبەری ئێران بۆسەر ئەلبانیا کە ئەندامی ناتۆیە دەکات".

واتسن پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، ئەدی راما راگەیاند کە داوای کردبوو بەهۆی ئەم کارەوە ئێران بە بەرپرسیار بزاندێت، نووسیوویەتی "ئەمریکا هەنگاوی پێویست دەنێت بۆ ئەوەی ئێران بە بەرپرسیار بزاندرێت بەهۆی ئەنجامدانی کارێکی لەم جۆرە کە مەترسی خستووەتە سەر ئاسایشی وڵاتێکی هاوپەیمان لە رێگای ئەنجامدانی هێرشی سایبەر".

ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە لە دوای هێرشەکەوە حکوومەتی ئەمریکا لە بابەتەکەی کۆڵیووەتەوە و نووسیوویەتی "گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی ئەم هێرشە نابەرپرسانە لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە ئەنجام دراوە و ئێران لە پشت هەڵمەتەکانی سایبەرەوەیە".

لای خۆیشیەوە حکوومەتی ئەلبانیا وەک وەڵامێک بەرامبەر ئەنجامدانی هێرشی سایبەر بۆسەر ژێرخانی دیجیتاڵی ئەو وڵاتە، بڕیاری داوە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی لەگەڵ ئێراندا ببڕێت.