کۆمیسیۆنی ئەوروپا: کەمیی غازی ڕووسیا دەتوانرێت لە لایەن 3 وڵاتەوە قەرەبوو بکرێتەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێدە
ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند کە ڕووسیا "وڵاتێکی باوەڕپێکراونیە" کە دەستکاری بازاڕەکانی وزە دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا توانای قەرەبووکردنەوەی کەمی دابینکردنی غازی ڕووسیایان هەیە لە سەرچاوەی دیکەی وەک نەرویج، جەزائیر و ئەمریکا.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی وزە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بەدیلێک بۆ غازی رووسیا، هەروەها نرخەکان پێویستی بە پەرەپێدانی پلانی بیرکراوە بۆ بەدیلەکان، وەک ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتانی ئەوروپا سەقفێک بۆ نرخی غاز دادەنێن، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕۆژئاوا بەدوایدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی ڕووسیا لە هەندێک داهات لە هەناردەی وزە بێبەش بکات.
پێشتریش ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندبوو، پێشنیازی دانانی سەقفێک لەسەر نرخی غازی رووسیا "هەنگاوێکی گەمژانەیە" و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی غاز.