هەواڵی کوردستان ئێستا

سۆران.. كاسبكاران و میوەفرۆشان نیگەرانن لە چۆنیەتی پێدانی كارتی كاركردنیان

سۆران.. كاسبكاران  و میوەفرۆشان نیگەرانن لە چۆنیەتی پێدانی كارتی كاركردنیان
سۆران.. كاسبكاران و میوەفرۆشان نیگەرانن لە چۆنیەتی پێدانی كارتی كاركردنیان

2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ديجيتاڵ میدیای سپێده‌

قائیمقامیەتی قەزای سۆران بە مەبەستی رێگریكردن لە دروست بوونی قەرەبالغی و رێكسختنەوەی هاتوچۆ لە كاتی دیاری كراو مۆڵەتی داواتە میوە فرۆش و بریكاری دابەش كردنی خۆراك كە لە كاتی دیاری كراو كەڵ و پەلەكانیان بگوازنەوە و پلانیان داناوە میوە لە ڕێگای تایبەت بۆ سۆران بگوازرێتەوە ئەو هەنگاوەش نیگەرانی ئەو كاسبكارانەی لێكەتوەتەوە.
كاسبكاران نیگه‌رانن له‌و بڕیاره‌و ده‌ڵێن: به‌و ڕێگایه‌ میوه‌ گران ده‌بێت ،ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن : ئه‌وان ناتوانن له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌ كه‌ل وپه‌له‌كانیان بگوازنه‌وه‌