هەواڵی کوردستان ئێستا

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا 17وڵات بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌كان بانگێشت ده‌كات

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا 17وڵات بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌كان بانگێشت ده‌كات
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا 17وڵات بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌كان بانگێشت ده‌كات

2022-09-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ركرده‌كان له‌ چوارچێوه‌ی "كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیی ئه‌ورووپا" كه‌ ماكرۆن پیشنیازی كردووه‌ رۆژی 6ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ پراگ كۆببنه‌وه‌.

پلان وایه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی 27 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و 17 وڵاتی بانگێشتكراو، تاوتوێی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، قه‌یرانی وزه‌ و دۆخی ئابووری بكرێت.

دوای ده‌سپێكردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیاو، كاردانه‌وه‌ی توندی وڵاتانی ئه‌وروپا دژی هێرشه‌كه‌ی ڕووسیا، له‌ ئێستادا وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌هۆی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی غازی ڕووسیاوه‌ بۆ وڵاته‌كانیان، ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی وزه‌ ببنه‌وه‌.