هەواڵی کوردستان ئێستا

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: به‌هۆی كۆرۆناو و جه‌نگى روسیا و ئۆكۆانیا جیهان 5 ساڵ له‌ گه‌شه‌پێداندا پاشه‌كشه‌ی كردووه‌

2022-09-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه‌، وڵاتانى جیهان له‌ بواری گه‌شه‌پێدان له‌ ئاستی بژێوی و خوێندن و ته‌مه‌ندا، 5 ساڵ پاشه‌كشه‌ی كردووه‌.

هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانیی خۆشی له‌ جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا ده‌ربڕیوه‌، به‌وه‌ی بارودۆخی گه‌شه‌پێدانى جیهانى خراپتر كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا، ئاستی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌و شێوه‌یه‌ دابه‌زێت، جێگى ئاماژه‌یه‌ ئاستی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بواری بۆ بواره‌كانى ئاستی بژێوی خوێندن و ناوه‌ندی ته‌مه‌ن له‌به‌رچاو ده‌گرێت له‌ ماوه‌ی 2 ساڵی 2020 و2021دا، كه‌ له‌م دوو ساڵه‌دا ئاستی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاسته‌ی له‌ ساڵی 2016دا هه‌یبووه‌.

ئه‌مه‌ش به‌پێی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆره‌ و 90%ی وڵاتانی جیهان ده‌گرێته‌وه‌.