جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ژاپۆن و کۆریای باشوور دەکات
دیجیتال میدیای سپێده
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا هاریس لە ٢٥ تا ٢٩ی ئەیلوول، سەردانی ژاپۆن و کۆریای باشوور دەکات و بەشداری دەکات لە رێوڕەسمی فەرمیی بەخاکسپاردنی سەرۆکوەزیرانی کوژراوی ژاپۆن، ئابی شینزۆ.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە کامالا هاریس لە ٢٥ تا ٢٩ی ئەیلوول، سەردانی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور دەکات.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تۆکیۆ بەشداری دەکات لە رێوڕەسمی فەرمیی بەخاکسپاردنی سەرۆکوەزیرانی کوژراوی ژاپۆن، شینزۆ ئابی.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو دوو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی باڵا لە ژاپۆن سەرۆکوەزیرانی پێشوو، شینزۆ ئابی لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا لە چالاکییەکی کراوەی پارتەکەیدا لە شاری نارا لە هەشتی تەمووزی رابردوو کوژرا