سۆران.. كاسبكاران و میوەفرۆشان نیگەرانن لە چۆنیەتی پێدانی كاتی كاركردنیان
2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
ديجيتاڵ میدیای سپێده
كرمانج عزەت قائیمقامی سۆران به سپێده‌ی راگه‌یاند: بە مەبەستی رێگریكردن لە دروست بوونی قەرەبالغی و رێكسختنەوەی هاتوچۆ لە كاتی دیاری كرا‌و مۆڵەتمان داواتە میوە فرۆش و بریكاری دابەش كردنی خۆراك، كە لە كاتی دیاری كرا‌و كەل و پەلەكانیان بگوازنەوە
قائیمقامی قه‌زای سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پلانیان داناوە میوە لە ڕێگای تایبەت بۆ سۆران بگوازنهوە .
ئەو هەنگاوەش نیگەرانی ئەو كاسبكارانەی لێكەتوەتەوەو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
كاسبكاران نیگه‌رانن له‌و بڕیاره‌و ده‌ڵێن: به‌و ڕێگایه میوه گران ده‌بێت ،ده‌شڵێن: ئه‌وان ناتوانن له‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆیان دیاریكراوه كه‌ل وپه‌له‌كانیان بگوازنه‌وه