ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆ ده‌كات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌پاساوی به‌هێزكردنی ئاسایشی ناوچه‌كه، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی سه‌ربازیی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "ناشیۆناڵ"ی به‌ریتانی له‌راپۆرتێكدا كه پشتی به لێدوانی به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ستووه، باسی له‌وه‌كردووه كه له‌م نزیكانه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا یاداشتنامه‌یه‌كی له‌یه‌كتێگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ن كه به‌پێی ئه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌رێگای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعشه‌وه راهێنانی سه‌ربازیی زیاتر به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و هاوكاریی پێشكه‌ش به‌و هێزانه ده‌كات.
لای خۆیه‌وه، فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌ی ئیراده‌ی پۆڵایینی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش وتویه‌تی: هه‌وڵه هاوبه‌شه به‌رده‌وامه‌كانمان و هاوكارییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگه بۆ شكستپێهێنانی به‌رده‌وامی داعش و به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێشتا پارێزگاریی له‌بوونی سه‌ربازیی خۆی له‌عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان ئه‌و وڵاته جێبهێڵن، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازیی خۆی له‌عێراق بپارێزێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك له‌م هه‌فته‌یه‌دا له گه‌شتێكی هه‌رێمایه‌تییدا سه‌ردانی عێراقی كرد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌وان پابه‌ندن به كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه هاوبه‌شه‌كان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ردوو گه‌ل.