هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات هاوكارى پاكستان بكرێت

ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات هاوكارى پاكستان بكرێت
ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات هاوكارى پاكستان بكرێت

2022-09-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى پێشكه‌ش به‌وڵاتى پاكستان بكه‌ن كه‌به‌هۆى كاره‌ساتى لافاوه‌كانه‌وه‌ زیانێكى زۆرى پێگه‌یشتووه‌.

له‌ماوه‌ى حوزه‌یرانى رابردووه‌وه‌ شه‌پۆڵێكى توندى بارانبارین وڵاتى پاكستانی گرتوه‌وته‌وه‌و،به‌هۆیه‌وه‌ لافاو وله‌چه‌ندین شوێنى ئه‌و وڵاته‌ دروست بووه‌ وزیانێكى زۆرى گیانى وماددى به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

ئه‌نتۆنیۆ گوتێریز، سكرتێرێ گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ بیلاواڵ بۆتۆ زردارى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان رایگه‌یاندوه‌: پێویسته‌ له‌سه‌ر وڵاتانى پێشكه‌وتوو هاوكارى دارایى وهونه‌رى پێشكه‌ش به‌پاكستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رزگارى بێت له‌و كه‌شوهه‌وا دژواره‌ى كه‌تێیدایه‌.

بریاره‌ گوتێرێز سه‌ردانى پاكستان بكات وه‌ك پشتیوانى بۆ ئه‌و وڵاته‌، وسه‌ردانى چه‌ند شوێنێك ده‌كات كه‌به‌هۆى لافاوه‌كانه‌وه‌ زیانى به‌ركه‌وتووه‌ كه‌ده‌كاته‌ 30 ملیار دۆلار، بۆیه‌ ئه‌م وڵاته‌ پێویستى به‌هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ بۆ بوژانه‌وه‌ى ژێرخانه‌كه‌ى.

به‌پێى زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كان، له‌سه‌ره‌تایى حوزه‌یرانى رابردوو تا ئێستا هه‌زار و 391 كه‌س به‌هۆى لافاوه‌كانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 12 هه‌زار و 722 كه‌سیش بریندار بوون.