زێلێنسكی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زیاتر له 30 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی له‌پارێزگای خاركێڤ راگه‌یاند
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ئاشكرایكرد: زیاتر له 30 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیان له‌پارێزگای خاركێڤ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له‌هێزه‌كانی روسیا سه‌ندووه‌ته‌وه.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكى ئۆكرانیا ده‌رباره‌ی نوێترین بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی وڵاته‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، وئاشكرایكرد: سوپای ئۆكراینا به‌رده‌وامه له‌ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منی وهه‌واڵگرییه‌كانی و رایگه‌یاند: هێزه سه‌ربازییه‌كان، له‌پارێزگای خاركێڤ زیاتر له 30 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیان رزگار كرد.
زێلێنسكی ئاشكرایشی كرد: بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌به‌شێكی گونده‌كانی خاركێڤ ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامه و ورده ورده ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتریش فه‌رمانڕه‌وای سه‌ربازیی هه‌رێمی خاركێڤ، رایگه‌یاندبوو: هێزه‌كانی ئۆكراینا له‌و پارێزگایه ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر سوپای روسیا ده‌ستپێكردووه.
دوێنێ هه‌ینی، سوپای ئۆكراینا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زیاتر له 20 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی له‌پارێزگای خاركێڤ راگه‌یاندبوو.