ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ناكرێت گەندەڵی و گەندەڵكارمان لێ ببێتە چاكەو چاكەخواز
دیجیتال میدیای سپێده
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 10/9/2022 لە شاری سلێمانی، لە میانەی بەشداریكردنی لە خولێك كە پەیمانگای كادران بۆ ژمارەیەك لە كادرانی یەكگرتوو سازی كردبوو، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: ناكرێت گەندەڵی و گەندەڵكارمان لێ ببێتە چاكەو چاكەخواز، چونكە زۆرن ئەوانەی كە خۆیان لە مانای گەندەڵی و چاكە تێنەگەیشتوون و كوێرانەش دوای كەسانی گەندەڵ و گەندەڵكار كەوتون، دەكرێت مرۆڤەكان هەڵە بكەن، بەڵام دین هەڵە ناكات.
لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە كە ناسینی هەق و ڕاستی ئاسان نیەو ئەم جۆرە خولانە خزمەت دەكات بە گەیشتن بە ناسینی ڕێی ڕاست و چۆنیەتی پابەندی و شوێنكەوتنی هەق.
لەكۆتای دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای كرد كە كادرانی یەكگرتوو نمونەی چاكسازی عەمەلی و پەیامداری خواناس بن و هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتكردنی خەڵك و خاكی كوردستان بەگشتی و نەوەی داهاتوی میللەتەكەمان بەتایبەت.