هەواڵی کوردستان ئێستا

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا رزگارکردنی 1074 کۆچبەر لە ماوەی یەک هەفتەدا ڕادەگەیەنێت

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا رزگارکردنی 1074 کۆچبەر لە ماوەی یەک هەفتەدا ڕادەگەیەنێت
پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا رزگارکردنی 1074 کۆچبەر لە ماوەی یەک هەفتەدا ڕادەگەیەنێت

2022-09-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

ئەمڕۆ شەممە، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ئامارێکی ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕێگریان لێ كراوەو ڕزگار كراون.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری بەیاننامەیەکی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانەوە بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە ماوەی یەک هەفتەدا ١٠٧٤ کۆچبەری نائاسایی رزگارکردووە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەم ژمارەیە لە ٢٦ ئۆپەراسیۆندا رزگارکراوە، لە نێوان ٢ بۆ ٨ی ئەیلولدا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ دوو كه‌س كه‌ گومانیان لێده‌كرێت ده‌ستیان له‌ قاچاخچێتی كۆچبه‌ران هه‌بێت، ده‌ستگیركراون.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەسەڵاتدارانی تورکیا دیپۆرتکردنەوەی ٤٢ هەزار و ٦٦٦ کۆچبەریان ڕاگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە.