هەواڵی کوردستان ئێستا

رانیە.. تیمی كەناڵی سپێدە لەلایەن هێزێكی پێشمەرگەوە هەرەشە و بێرێزیان بەرامبەر دەكرێت

رانیە.. تیمی كەناڵی سپێدە لەلایەن هێزێكی پێشمەرگەوە هەرەشە و بێرێزیان بەرامبەر دەكرێت
رانیە.. تیمی كەناڵی سپێدە لەلایەن هێزێكی پێشمەرگەوە هەرەشە و بێرێزیان بەرامبەر دەكرێت

2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بۆ جارێكیتر كه‌ناڵی سپێده‌ رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ لێكردن و ته‌شهیرپێكردن ده‌بێته‌وه‌، سه‌نته‌ری میترۆش ئه‌م پێشێلكاریه‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان شه‌رمه‌زارده‌كات.
په‌یامنێری سپێده‌ له‌ ڕانیه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مرۆ بۆ ئه‌نجامدانی كاری ڕۆژنامه‌وانی تیمی كه‌ناڵی سپێده‌ له‌ ڕانیه‌و چوار قورنه‌، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌كار له‌لایه‌ن بازگه‌یه‌كی كاتی پێشمه‌رگه‌ ڕێگریان لێكراوه‌.
پەیامنێری سپێدە وتیشی: ئێمه‌ به‌وانمان ووت" ئێمە رێگا پێدراوین وەكو كەناڵەكانی تر ئەوانیش دەڵێن "ئێوە رێگاتان پێنەدراوە وبۆ ماوەی دوو كاتژمێر دەستبەسەردەكرێن".
پەیامنێری سپێدە لە راینە ئەویشی ووت: لەلایەن ئەو هێزەوە قسەی ناشیرین و هەرەشە و بێرێزیمان ببەرامبەر كرا، تیمەكەی كەنالێ سپێدە لە بارزان ئازاد پەیامنێر و بروا عەلی وێنەگری سپێدە پێكهاتبوون. ئەمە لەكاتێك دایە لە كە رۆژی 22ی ئازار بنكەی پۆلیسی داسنیا لە پارێزگای دهۆك تیمی كەناڵی سپێدەیان دەسبەسەر كرد كە لە پەیامنێرو وێنگەگرەكەی تیمی سپێدە پێكهاتوەبوون. لە لایەكی ترەوە سەنتەری میترۆ سەرۆرباری ئیدانەكردنی ئەم دوو رووداوەی كەناڵی سپێدە داوا لە وەزراەتی ناوخۆو پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كاری رۆژنامەنوسان بەكەم تەماشا نەكەن، دەستهەڵگرن لە رێگرتن و هەراسانكردنیان.