هەواڵی کوردستان ئێستا

سەدر داوا دەكات حەشدی شەعبی وسەرایا سەلام خۆیان لەدەروازە ئەمنییەكان بەدوور بگرن

سەدر داوا دەكات حەشدی شەعبی وسەرایا سەلام خۆیان لەدەروازە ئەمنییەكان بەدوور بگرن
سەدر داوا دەكات حەشدی شەعبی وسەرایا سەلام خۆیان لەدەروازە ئەمنییەكان بەدوور بگرن

2022-09-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سه‌ركرده‌ى ره‌وتى سه‌در داوای له‌لایه‌نگرانى كرد به‌ره‌و شارى كه‌ربه‌لا بچن بۆ زیندوكردنه‌وه‌ى چله‌ى ئیمام حوسه‌ین، وداواش ده‌كات خۆیان به‌دوور بگرن له‌شیعارى سه‌ربازى یان حیزبى وتائیفى، وهه‌روه‌ها داواش ده‌كات سه‌رایا سه‌لام وحه‌شدى شه‌عبیش خۆیان له‌هه‌ر كارێكى ئه‌منى له‌ماوه‌ى به‌رێوه‌چوونى ئه‌و مه‌راسیمانه‌ به‌دوور بگرن.

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مرۆ له‌په‌یامێكى دا كه‌له‌ تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه‌ وداوا له‌لایه‌نگرانى ره‌وته‌كه‌ى ده‌كات به‌ره‌و كه‌ربه‌لا بچن بۆ به‌شداریكردن له‌چله‌ى ئیمام حوسه‌ین وهیچ وێنه‌یه‌كى ناوبرا ویان شیعارى حیزبى وتائیفى تێیدا به‌رز نه‌كرێته‌وه‌، وهیچ كه‌سێكیش كفن له‌به‌ر نه‌كات وخۆیان له‌خه‌ڵكى دیكه‌ جیانه‌كه‌نه‌وه‌ وجلى سه‌ربازیش له‌به‌ر نه‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها سه‌در داوا له‌سه‌ردانیكه‌رانى عێراقیش ده‌كات رێز له‌سه‌ردانیكه‌رانى بیانى بگرن، وداوا ده‌كات حه‌شدى شه‌عبی وسه‌رایا سه‌لامیش خۆیان له‌و مه‌راسیمه‌ به‌دوور بگرن وهیچ كرده‌وه‌یه‌كى ئه‌منى تێیدا ئه‌نجام نه‌ده‌ن وسه‌در جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر كه‌س ولایه‌نێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌م رێنماییانه‌ بێت، ئێمه‌ لێى به‌ریئین وله‌ئێمه‌ نیه‌.