هەواڵی کوردستان ئێستا

رووداوێکی ھاتوچۆ لە ناوەڕاستی عێراق گیانلەدەستدانی 11 کەسی لێکەوتەوە

رووداوێکی ھاتوچۆ لە ناوەڕاستی عێراق گیانلەدەستدانی 11 کەسی لێکەوتەوە
رووداوێکی ھاتوچۆ لە ناوەڕاستی عێراق گیانلەدەستدانی 11 کەسی لێکەوتەوە

2022-09-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئاکامی رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق، ١١ زیارەتکار گیانیان لەدەست دا.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، پاسێک کە ژمارەیەک زیارەتکاری عێراقی ھەڵگرتبوو لەگەڵ بارھەڵگرێک لەسەر رێگای ناحیەی شوملی باشووری پارێزگای بابل بەریەککەوتوون.

بەگوتەی سەرچاوەکە رووداوەکە لە کاتێکدا روویداوە، پاسەکە لە رێگادابووە بۆ گواستنەوەی ژمارەیەک زیارەتکار بە ئامانجی بەشدارییکردن لە چلەی ئیمام حوسێن بۆ پارێزگای کەربەلا.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەھۆی رووداوەکەوە، ١١ زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە.

رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن ساڵانە لە ٢٠ی مانگی سەفەری کۆچی لە شاری کەربەلا باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت و سەدان ھەزار کەس لە پەیڕەوانی مەزھەبی شیعە بەشداری تیایدا دەکەن.