هاتووچۆی هه‌ولێر: ئه‌و ماتۆر سواره‌ی ئاگری له‌ماتۆڕه‌كان به‌ردا ده‌ستگیركرا
هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕونكردنه‌وه‌یكدا سه‌باره‌ت به سوتاندنی چه‌ند ماتۆڕێكێ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو له‌لایه‌ن ماتۆرسوارێكه‌وه ڕایگه‌یاند: یەکێک لەماتۆرسکیلەکان هەلی قۆستەوە وەخۆی گەیاندە ناوماتۆرسکیلەکان وئاگری لەدووماتۆرسکیل بەردا،وەکەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستگیر کرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/11 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێرله ڕونكردنه‌وه‌یكدا ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ بەیانی لەسەر شەقامی 40مەتری ،کاتێک مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بون لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی نایاسایی،خاوەنی یەکێک لەماتۆرسکیلەکان هەلی قۆستەوە وەخۆی گەیاندە ناوماتۆرسکیلەکان وئاگری لەدووماتۆرسکیل بەردا،وەکەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستگیر کرا وەدرایە پۆلیس بۆئەوەی ڕێکاری یاسایی لەگەڵی بگیرێتەبەر
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمە لێرەوە بۆهەموانی ڕووندەکەینەوە کەوا ئێمە وەکو هاتووچۆ کێشەمان لەگەڵ بونی ماتۆرسکیل نیە ،وەماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی تری گواستنەوە ،بەڵام کێشەمان لەگەڵ بونە نایاساییەکەیانە کەسەرجەمیان بێ تابلۆن وەتۆمارناکرێن ،چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتونەتە هەرێمی کوردستان
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆیە داوالەهاوڵاتیانی بەڕێزمان دەکەین کەوا خۆیان بەدووربگرن لەکڕین وبەکارهێنانی ئەمجۆرە ماتۆرسکیلانە،وەهەروەها داوایان لێدەکەین کەوا لەکاتی لێخوڕینی ماتۆرسکیلی یاسایی وتۆمارکراویش، دەبێت مۆلەتی لێخوڕینی تایبەت بەماتۆرسکیلیان هەبێت.