هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران گەڕانەوەی 700 هەزار سەردانکەر لە عێراقەوە ڕادەگەیەنێت

ئێران گەڕانەوەی 700 هەزار سەردانکەر لە عێراقەوە ڕادەگەیەنێت
ئێران گەڕانەوەی 700 هەزار سەردانکەر لە عێراقەوە ڕادەگەیەنێت

2022-09-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، زیاتر لە 700 هەزار سەردانکەر کە "بەشداربوون لە چلەمین مەراسیمی ئیمام حوسێن لە عێراق"، گه‌ڕانه‌وه‌ ئێران.

به‌ پێی هه‌والێكی شه‌فه‌ق نیوز فه‌ریق حسێن ئاشتاری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، زیاتر لە دوو ملیۆن و 650 هەزار سەردانیكەر له‌ ئێرانه‌وه‌ چونه‌ته‌ عێراق بۆ بەشداربوون لە چلەمین مەراسیمی ئیمام حوسێن، لە رێگەی 6 بەندەری وشكانییەوە، ووتیشی، زیاتر لە 700 هەزار سەردانکەر گه‌ڕانه‌ته‌وه‌ ئێران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵادا كه‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌ چوو، عێراق و ئێران ڕێككه‌وتنێكیان بۆ ڕێكخستنی هاتنی سه‌ردانكه‌رانی ئێران و كاروانه‌كانی پشتیوانی لۆجستی له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی موندرییه‌ له‌ خانه‌قین و مه‌ندالی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دیاله‌ كرد.