لە هەڵبژاردنی سوید پارتە ڕاستڕەوەكان دەنگی یەكەمیان بەدەست هێناوە
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سوید كۆتایی هات و به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمیه‌كان پارتی سۆسیال دیموكرات توانیویه‌تی زۆرینه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر ئاستى پارته‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌نگی پارتی دیموكراتیش به‌راورد به پێشتر زیادی كردوه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمییانه‌ی میدیاكانی سوید بڵاویان كردۆته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێی سوید، پارتی سۆسیال دیموكرات توانیویه‌تی ده‌نگه‌كانی له پێش لیسته‌كانی دیكه‌وه بێت و دوای ئه‌ویش پارتی دیموكرات دێت كه پله‌ی دوه‌می ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی نافه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامی ده‌نگی هه‌ردو به‌ره‌ی راست ڕه‌و و چه‌په‌كان له‌یه‌كتری نزیكه هه‌رچه‌نده ده‌نگی پارتی سۆسیال دیموكرات زیادی كردوه، به‌ڵام ده‌نگی پارته‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی چه‌په‌كان كه‌می كردوه.
ژماردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه نزیكه‌ی نیوه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان، كۆتایی پێ هاتوه ئه‌نجامه نوێیه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه ئه‌نجامی هه‌ردو به‌ره‌كه له‌یه‌كتری نزیكه، ئه‌نجامه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی سوید گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه حه‌فت ملیۆن و 700 هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شدارییان كردووه.
ئه‌نجامی به‌رایی نافه‌رمی ده‌نگی پارته‌كان به‌مشێوه‌یه: پارتی سۆسیال دیموكرات: 30.5?، پارتی دیموكراته‌كانی سوێد: 20.7، پارتی مۆدێره‌یت: 19.1، پارتی چه‌پ: 6.6.
به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى سوید سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى سوید له شوێنى خۆى وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه، به‌پێى ئه‌نجامه‌كان تا ئێستا 3 كاندیدى كورد له هه‌ردوو به‌ره‌ى چه‌په‌كان و ڕاست ڕهوهكانى سوید له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌نگى ته‌واویان به‌ده‌ست هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى ببن به ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سوید.