نوری مالیكی: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام نادرێت
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، رایگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست پێ نه‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام نادرێت.
نوری مالیكی له تویتێكدا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نووسیوویه‌تی "دادگا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه دا كه نابێت ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌مه‌یش مانای وایه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام نادرێت، تا ئه‌و كاته‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست پێ نه‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تێك كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت پێكنه‌هێندرێت".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، كه هێزه سیاسییه‌كان پاڵپشتیی خۆیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵیی نیشانداوه و پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان ره‌ت كردووه‌ته‌وه و نووسیوویه‌تی "چی دیكه پێویست به‌وه ناكات قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت، چونكه له رێگای ده‌ستوور، دادگا و سیاسییه‌وه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه.
نوری مالیكی باسی له‌وه‌ش كردووه كه له‌ئێستادا، هه‌وڵی ئه‌و ده‌درێت له‌وه‌ی چۆن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كارابكرێته‌وه و سه‌قامگیریی سیاسیی و ئه‌منییه‌وه به‌دیبهێنرێت.
رۆژی حه‌وتی ئابی 2022 دادگای باڵای فیدراڵیی سكاڵایه‌كی ره‌وتی سه‌دری له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌ت كرده‌وه و رایگه‌یاند كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه و ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.