هەواڵی کوردستان ئێستا

نوێنەرایەتی وانەبێژان: پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەسەر دەستی وانەبێژان رادەوەستێت

نوێنەرایەتی وانەبێژان: پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەسەر دەستی وانەبێژان رادەوەستێت
نوێنەرایەتی وانەبێژان: پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەسەر دەستی وانەبێژان رادەوەستێت

2022-09-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


مامۆستایانى وانه‌بێژ هه‌ڕه‌شه‌ى راگرتنى پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت وكێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، نوێنه‌رانى مامۆستایانى وانه‌بێژ رایده‌گه‌یه‌نن: دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ تا ئێستا هیچ ئاسۆیێك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان به‌دامه‌زراندن ده‌رنه‌كه‌وتووه‌، وئاشكرایده‌كه‌ن: بایكۆتكردن هه‌میشه‌ ئه‌گه‌رێكى كراوه‌ ده‌بێت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى خوێندن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌: دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كان و وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ولیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ له‌په‌رله‌مانى كوردستان وسه‌رۆكى په‌له‌مان، تا ئێستا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان به‌دامه‌زراندن ده‌رنه‌كه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ی باسی لێوه‌ ده‌كرێت پڕۆژه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌یه‌ ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه‌ وچاوه‌ڕێی وه‌ڵامی سه‌رۆكی حوكمه‌تن. ڕاشیانگه‌یاندووه‌: خوێندنی ئه‌مساڵ به‌شكست و وه‌ستانی پڕۆسه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێت، له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی وانه‌بێژ.