زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان لێدرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ زه‌نگى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان لێدرا، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ى خوێندن به‌شێكى له‌لایه‌ن مامۆستایانى وانه‌بێژه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت وئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆت ده‌كه‌ن گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
ئه‌مرۆ له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان زه‌نگى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندنى 2022 ـ 2023 له‌قوتابخانه‌كانى هه‌رێم لێدرا، وبه‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمیش، سێ رۆژی ده‌ستپێكی ده‌وامی ساڵی نوێی خوێندن ته‌رخان ده‌كرێت به‌چه‌ند بابه‌تێك وه‌ك ئاشناكردنی قوتابیان به‌پۆل وهۆبه‌ی خۆیان وپێدانی خشته‌ی وانه‌كانیان، وهه‌روه‌ها وانه‌كانیش له‌سێ رۆژى یه‌كه‌مى ده‌وام تایبه‌ت ده‌بن به‌خۆشه‌ویستی كوردستان وگه‌شه‌پێدانی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان. وهۆشیاری وپێدانی زانیاری له‌سه‌ر لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌ك وچه‌كی بێ مۆڵه‌ت وئامێره برینداركه‌ره‌كان.
وپاراستنی ژینگه و ئاو وه‌ك سامانێكی نیشتمانی وچۆنیه‌تی باش به‌كارهێنانی. وچۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا وئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ودووركه‌وتنه‌وه له‌لایه‌نه خراپه‌كانیان.
ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن له‌كاتێكدایه كه‌حكومه‌تى هه‌رێم بۆ رێكخستنى پرۆسه‌ى خوێندن پێویستى به‌دروستكردنى نزیكه‌ى هه‌زار قوتابخانه هه‌یه وچه‌ندین قوتابخانه پێویستیان بهنوژهنكردنهوه هه‌یه وچه‌ندین قوتابخانه دوو ده‌وامى وسێ ده‌وامى تێدا ده‌كرێت، تا ئێستاش پرۆسه‌ى خوێندن له‌سه‌ر شانى مامۆستایانى وانه‌بێژ به‌رێوه‌ده‌برێت كه‌ژماره‌یان 30 هه‌زار مامۆستایى وانه‌بێژه له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێم وتا ئێستا چه‌ندین به‌ڵێنیان پێدراوه وهیچیان لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه وهه‌روه‌ها زیاتر له 120 هه‌زار مامۆستایى میلاكى هه‌یه.
لایخۆیانه‌وه نوێنه‌رانى مامۆستایانى وانه‌بێژ هۆشدارى ده‌ده‌نه حكومه‌ت و وه‌زاه‌رتى په‌روه‌رده ئه‌گه‌ر بێت وكێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وان ئه‌م ساڵ بایكۆتى هوڵهكانى خوێندن ده‌كه‌ن.