پسپۆرێكی پزیشكی: ئەو حاڵەتەی لە ئەوروپا روویداوە له هه‌رێم روونادات بەهۆی بەهێزی بەرگری لەشیان
دیجیتاڵ میدیای سپێده
مامۆستایەكی زانكۆی سەلاحەدین كە دكتۆرایە لە سیستەمی بەرگریی لەش دەڵێت: ئەو حاڵەتەی لە ئەورووپا روویداوە لێرە روونادات بەهۆی بۆماوەیی خەڵكی ناوچەكە. دكتۆر فكری عەلی مامۆستای زانكۆ و سەرۆكی بەشی بایلۆچی لە كۆلێژی زانست لە زانكۆی سەلاحەدین رایگەیاند: سیستەمی بەرگریی لەش دەتوانێت بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتەوە و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە ئەو حاڵەتەی لە ئەورووپا روویداوە لێرە روونادات بەهۆی بۆماوەیی خەڵكی ناوچەكە و رێكخستنی سیستەمی خەو و خواردنی ڤیتامینەكانیش بە بەشێك لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دەزانێت و پێشبینی دەكات لە كۆتایی مانگی چوار بەهۆی گەرمبوونی كەشوهەوا ئەم ڤایرۆسە كۆتایی بێت.
دكتۆر فكری عه‌لی ده‌ڵێت: ده‌تواندرێت به خواردنی خۆراكی ته‌ندروست سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێزبكرێت، ده‌شڵێت ، گه‌ر له‌چه‌ند خواردنێكی ئاژه‌ڵی دووربكهونه وه ڕێگایه‌كی باش ده‌بێت بۆ به‌هێزبوونی به‌رگری له‌ش، دكتۆرۆكه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: گرینگه خه‌ڵك زیاتر خواردنی ڕوه‌كی بخۆن، به‌تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینه‌كان..