هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیسرائیل: "ئەگەر رێککەوتن نەکرێت لەوانەیە گرژی لەگەڵ حزبوڵڵا تەشەنە بسێنێت"

ئیسرائیل:
ئیسرائیل: "ئەگەر رێککەوتن نەکرێت لەوانەیە گرژی لەگەڵ حزبوڵڵا تەشەنە بسێنێت"

2022-09-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل، ئاهارۆن هالیڤا رایگەیاند لە ئەگەری نەگەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی لوبنان، بە دووری نازانێت پێکدادانی سەربازی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی روو بدات.

هالیڤا لە میانی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی کە لە زانکۆی رەیچمان لە ئیسرائیل رێک خرا، لەبارەی ئەگەری تەشەنەسەندنی گرژی سەربازیی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانییەوە دوا.

ئاهارۆن هالیڤا رووی دەمی کردە سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی، حەسەن نەسروڵڵا و گوتی: "هێزی سەربازیی ئیسرائیلمان بیری نەسروڵڵا خستووەتەوە و دڵنیاین نایهەوێت ئەم هێزە تاقی بکاتەوە. نەسروڵڵا لە هەموو کەس زیاتر دەزانێت توانای سەربازیی و هەواڵگریی ئیسرائیل چۆنە. پێموایە ئەگەر حزبوڵڵا نەبووایە لوبنان دەبوو بە یەکێک لەو وڵاتانەی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا واژوو دەکرد".

سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل، ئاهارۆن هالیڤا راشیگەیاند کە لە ئەگەری نەگەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی لوبنان، بە دووری نازانێت پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی روو بدات.

کێشە لەسەر رووبەری نزیکەی ٨٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە گۆڕەپانی دەریایی لەنێوان ئیسرائیل و لوبناندا هەیە. هەردوو وڵات بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مافی قەڵەمڕەوی دەریایییان لەو ناوچەیە هەیە.