ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: یەكگرتوو خەمی گەورەی شوناس و پەروەردەی گەلەكەمانی هەڵگرتووە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 13/9/2022 لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شورای گشتی یەكگرتوو لە دەڤەری هەولێر، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند : كە عێراق و ناوچەكە بە بارودۆخی نەخوازرا و هەستیار تێپەردەبێت، رێكنەكەوتنی لایەنەكان و پەكخستنی پەرلەمان لە عێراق هێندەی تر دۆخەكەی بەرەو دوو رێیان بردووە.
لە بەشێكی تردا ئەمینداری گشتی ئاماژەی بە كاروباری ناوخۆ و كاروچالاكیەكانی رێكخستنەكانی یەكگرتوو بۆ ئامادەبوان كرد و تەئكیدی كردەوە كە یەكگرتوو خەمی گەورەی شوناس و پەروەردەی گەلەكەمانی هەڵگرتووە و دژە بە كلتورە نەخوازراو و نامۆ و نەویستراوەكان، ئێستا لە هەمووكات زیاتر گەلی كوردی موسڵمان پێویستی بە هۆشیاری و پەروەردەی رەسەنی نەوەكان هەیە.
لە كۆتاییدا ، ئامادەبووان بە پێشنیار و تێبینیەكانیان گفتوگۆیان كرد لەبارەی كاروبارەكانی ناوخۆیی یەكگرتوو و دڵخۆشبوون بە كارو و چالاكی و هێمنی رێكخستن و ئۆرگانەكانی حزب لە چوارچێوەی پرۆگرام و پەیرەوی ناوخۆدا.