هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆکراینا: لە خارکێڤ زیاتر لە 300 شوێنی نیشتەجێبوونمان لەژێر دەستی رووسیا دەرهێنا

ئۆکراینا: لە خارکێڤ زیاتر لە 300 شوێنی نیشتەجێبوونمان لەژێر دەستی رووسیا دەرهێنا
ئۆکراینا: لە خارکێڤ زیاتر لە 300 شوێنی نیشتەجێبوونمان لەژێر دەستی رووسیا دەرهێنا

2022-09-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ھاننا مالیەر رایگەیاند لە ٦ی ئەیلوولەوە بۆ ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی خارکێڤ لەژێر دەستی ھێزەکانی رووسیا دەرهێناوە.

ھاننا مالیەر لە شاری بالاکلیاوە کە ئۆکراینا تازە کۆنتڕۆڵی کردووەتەوە، سەبارەت بەو دژە ھێرشەی کە لە ناوچەی خارکێڤ لە دژی ھێزەکانی رووسیا دەستیان پێکردووە، لێدوانی بە رۆژنامەوانان دا.

جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا باسی لەوە کرد کە لە ٦ی ئەیلوولەوە بۆ ئێستا نزیکەی رووبەری سی ھەزار و ٨٠ کیلۆمەتریان لە ھێزەکانی رووسیا وەرگرتووەتەوە و گوتی: "زیاتر لە ٣٠٠ شوێنی نیشتەجێبوون و نزیکەی ١٥٠ ھەزار ھاووڵاتییمان کە بە بارمتە گیرابوون لە داگیرکاری رزگار کرد".

ھاننا مالیەر راشیگەیاند دژە ھێرشەکان لە دژی ھێزەکانی رووسیا بەردەوامە و تاکو تەواوی ناوچەی خارکێڤ ئازاد دەکرێت بەردەوام دەبێت.

فەرمانڕەوای ئیدارەی سەربازیی ناوچەی خارکێڤ، ئۆلێگ سینەگوبۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو کە پێش ئەو دژە ھێرشەی کە سوپای ئۆکراینا دەستی پێکردووە، لە سەدا ٣٠ی ناوچەی خارکێڤ لەژێر دەستی ھێزەکانی رووسیا بووە و ئەمڕۆ ئەو رێژەیە بۆ لە سەدا ١٥ کەمبووەتەوە.