نهوتی خاوی برێنت بە 93،12 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
- ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، نرخی خاوی برێنت لە بازەڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٩٣ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێ دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، نرخی خاوی برێنت لە سەرەتای مامەڵەکاندا دابەزینی تۆمارکرد، ئەوەیش لەکاتێکدا چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ، راپۆرتێک لەبارەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا بڵاوبکرێتەوە، ھەروەھا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نیشاندەری دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد کە ئەوەیش تێچووی کڕینی سەرچاوەکانی وزە زیاد دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا راپۆرتی ھەفتانە لەبارەی نەوتی عەمبارکراوی وڵاتەکەی بڵاو دەکاتەوە کە ئەوەیش پێوانەیە بۆ قەبارەی خواست لەسەر نەوتی خاو لە گەورەترین بازاڕی بەکاربەردا لەسەر ئاستی جیھان.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٦:٤١، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی لەسەدا ٠،٠٤ دابەزینی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٩٣ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بەڕێژەی ٠،٠٦ دابەزینی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی لە ٨٧ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نیشاندەری دۆلار بەرزرترین ئاستی ٢٠ ساڵی رابردووی تۆمارکرد و گەیشتە ١٠٩،٨ دۆلار کە ئەوەیش تێچووی کڕینی سەرچاوەکانی وزە زیاد دەکات.