عێراق.. 10 كاندید ناویان هاتووە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار وچاوەرێی دانیشتنی پەرلەمان دەكەن
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه: 10 ناو پێشنیار كراون وه‌ك كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، وئاماژه‌ى بهوهكردوه: ناوه‌كان له‌چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامدانى دانیشتنێكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه ویه‌كێكیان ده‌ست نیشان بكرێت بۆ ئه‌و پۆسته.
ره‌سول رازى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه: پێویسته سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێكى په‌رله‌مان ئه‌نجامبدات وگوێ بۆ ته‌واوى لایه‌نه‌كان بگرێت به‌تایبه‌ت ئێستا هیچ به‌هانه‌یه‌ك له‌به‌رده‌مى نه‌ماوه بۆ به‌رده‌وامیدان بهراگرتنى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان، وگوتى: به‌یاننامه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵیش زۆر روونه له‌باره‌ى په‌رله‌مانه‌وه.
رازى راشیگه‌یاندوه: بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكرێته‌وه پێویسته سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات، كهلهئێستا دا 10 ناو پێشنیار كراون بۆ ئه‌و پۆسته، كه‌له‌سه‌ر په‌رله‌مان ماوه‌ته‌وه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێردرێت بۆ ئه‌و پۆسته.
ئاشكرایكرد: ئه‌گه‌ر بێت وپارتى ویه‌كێتیش رێككه‌ون له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كى دیاریكراو، ئه‌و كاته لیستى ناوه‌كان پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت كه هه‌ر 10 ناوه‌كه له‌خۆى ده‌گرێت، وئه‌نجومه‌ن یه‌كێكیان ده‌ست نیشان ده‌كات.