English | عربي

کۆمسیۆنی باڵا وردەکاری دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە


کۆمسیۆنی باڵا وردەکاری دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە

2018/09/27 | 11:55

(هەواڵ كوردستان)- هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم وردەکاری دەنگدانی تایبەت کە بڕیارە سبەی هەینی دەست پێبکات، بڵاوکردەوە. 

هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری رێكخراوەكان و كونسوڵی وڵاتان رایگەیاند، "سبەی هەینی ٢٨ی ئەیلول پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەست پێدەكات و لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت".

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵا وتیشی " ١٧٠ هەزار و ٤٦٩ دەنگدەر لەرۆژی دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە و كۆمسیۆنیش سەرجەم رێكارەكانی تەواو كردووە".

هەندرێن محەمەد ئاشکرای کرد ئەوانەی ناویان سڕاوەتەوە و خۆیان تۆمار نەكردوە ناتوانن دەنگ بدەن، لەگەڵ ئەوانەش كە پلەی تایبەتیان هەبوە و فۆرمی خۆراكیان نەبوە ئەوانیش ناویان لە بنكەكانی پێشوتر نەماوە، بۆیە ناتوانن لە شوێنەكانی پێشووتری خۆیان دەنگ بدەن، هەروەها كارمەندانی نەخۆشخانەكان و ئەو هاوڵاتیانەی لە نەخۆشخانەكان خەوێندراون ناتوانن لە رۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن و زیندانەكانیش ناتوانن دەنگ بدەن.

راشیگەیاند، ٢٢ رێكخراوی بیانی خۆیان تۆمار كردوەبۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending