هەواڵی کوردستان ئێستا

پێکدادان لە نێوان تاڵیبان و هێزەکانی پاکستان لەسەر سنوور رووی دا

پێکدادان لە نێوان تاڵیبان و هێزەکانی پاکستان لەسەر سنوور رووی دا
پێکدادان لە نێوان تاڵیبان و هێزەکانی پاکستان لەسەر سنوور رووی دا

2022-09-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پاکستان و تاڵیبان کە حوکمی ئەفغانستان دەکات لە هێڵی دوراند لەسەر سنوور رووی دا کە یەکێکە لەو ناوچە سنوورییانەی وێڕای ئەوەی بە کردەیی سنوورەکەی دیاری کراوە بەڵام کێشەی لەسەرە.

گوتەبێژ لە تاڵیبان، بیلال کەریمی لەبارەی پێکدادانە چەکدارییەکەوە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بانگەشەی ئەوەی کردووە دوێنێ سوپای پاکستان ویستوویەتی بنکەیەکی سەربازی لە نزیک ناوچەکە دروست بکات، ئەندامانی تاڵیبانیش بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پاکستان چوونەتە ناوچەکە، بەڵام سەربازانی پاکستان تەقەیان لە ئەندامانی تاڵیبان کردووە.

بیلال کەریمی سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە بەرامبەر ئەمەدا چەکدارانی تاڵیبانیش بەرپەرچیان داونەتەوە و لە ئاکامی پێکدادانەکەدا تاڵیبان زیانی گیانی بەرکەوتووە و لەوانەیشە پاکستانیش زیانی گیانی بەرکەوتبێت.

کەریمی ئاماژەی بەوە دا کە رووداوەکە لە ناوچەی سنووری داند پاتان لە ویلایەتی پاکیتییا رووی داوە و لەمبارەیەوە بەرپرسە باڵاکانی تاڵیبان ئاگادار کراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە.

ماوە ماوە بەهۆی کێشەی سنوورەوە پێکدادان لەنێوان تاڵیبان و پاکستان روو دەدات.