هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی سوید دوای دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکان دەست لەکاردەکێشێتەوە

سەرۆکوەزیرانی سوید دوای دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکان دەست لەکاردەکێشێتەوە
سەرۆکوەزیرانی سوید دوای دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکان دەست لەکاردەکێشێتەوە

2022-09-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سەرۆکوەزیرانی سوید، ماگدالێنا ئاندێرسن ئاشکرایکرد دۆڕانی له‌ هەڵبژاردنه‌كان قبوڵ دەکات و سبەی دەست لەکار دەکێشێتەوە.

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات، ماگدالێنا ئاندێرسن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکانی ١١ی ئەیلوول قبوڵ کردووە و سبەی دەست له‌ سەرۆکایەتی وەزیران دەکشێنێتەوە.

ئاندێرسن رایگه‌یاند: "سبەی داوای وازهێنانم لە ئەرکی سەرۆکایەتی وەزیران پێشکەش دەکەم. بەرپرسیارێتی دەدرێتە دەست پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان. رێزگرتن لە هەڵبژاردەنی گەلی سوید و دیموکراسی ئەمەی پێویستە".

هه‌روه‌ها سەرنجی بۆ شەڕی ئۆکراینا-رووسیا راکێشا و رایگه‌یاند: "کاتێک ئەوە لەبەر چاو بگیرێت کە جەنگ، قەیرانی وزە و قیرانی ئابووری لە نزیک ناوچەکەمانەوەیە، ئەوە پێکهێنانی حکوومەت بە شێوەیەکی خێرا زۆر گرنگە. دوای رێککەوتی بنەڕەتیمان لەگەڵ سەرکردەوی پارتی پارێزگارانی میانڕەو، ئوڵف کریستەرسن، دەرگامان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بۆ کریستەرسن کراوەیە".

بەپێێ ئامارە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکان، پارتە راستڕەوەکان سەدا ٤٩،٦ و حکوومەتی کەمینە و پارەتە چەپەکان سەدا ٤٨،٩ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

به‌م پێیه‌ لە کۆی ٣٤٩ کورسیی پەرلەمان، پەرلەمانتارانی پارتە راستڕەوەکان ١٧٦ کورسی و پارتە چەپەکان ١٧٣ کورسییان بەدەستهێناوە.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو پارتی راستڕەوی توندئاژۆ، پارتی دیموکراتەکانی سوید، لە هەڵبژاردنەکەدا رێژەی دەنگەکانی بۆ سەدا ٢٠،٦ بەرزکردەوە و بوو بە دووەم گەورەترین پارت.

پارتی پارێزگارانی میانڕەو، لە راستڕەوەکان هاوپه‌یمانێتییه‌كی دووقۆڵی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کریستان ئەنجامدا و ئەگەری پاڵپشتی کردنی لەلایەن پارتی لیبرال و پارتی دیموکراتی سویدی راستڕەوی توندئاژۆوه‌، زیادبوو.

رۆژنامەی ئافتۆنبلادێت، بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەرۆکی پارتی پارێزگارانی میانڕەو، ئوڵف کریستەرسن دەبێتە سەرۆکی حکوومەتی نوێ و وەزیری پێشووتری دەرەوە و سیاسەتمەداری بە ئەزموون، کارڵ بیلدت دەبێتە وەزیری دەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەکانی سوید بانگەشەی ئەوەیان کرد ئەو حکوومەتە گەرمتر دەڕوانێتە رێککەوتنی تورکیا و ناتۆ و له‌ ئەگەری درووستبوونی ئەو حکوومەتەدا، ئەوا دەبێتە خراپترین سیناریۆ بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و لایه‌نگرانی.

لەو هەڵبژاردنە گشتی و ناوخۆییانەی کە لە ١١ی ئەیلوول لە سوید بەڕێوەچوو، پارتە راستڕەوەکان بردنەوەیان بەدەستهێنابوو.