دەزگای زانایان و زانستەشەرعیەکانی یەکگرتوو: کەسانێک لەهەوڵی هەڵگیرسانی ئاگری مەزهەبیدان
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەزگای زانایان و زانستەشەرعیەکانی یەکگرتوو ڕایدهگهیهنن: کەسانێک لەهەوڵی هەڵگیرسانی ئاگری مەزهەبیدان.هێرشی زۆر ناڕەوا دەکەنە سەر هاوەڵانی پێغەمبەری گەورەمان.
دەزگای زانایان و زانستەشەرعیەکانی یەکگرتوو بڵاویانكردهوه، زۆر بەداخەوە ماوەیەکە کەسانێک سەرباری ئەو هەموو مەینەتیانەی کەهەیە ،لەهەوڵی هەڵگیرسانی ئاگری مەزهەبیدان.هێرشی زۆر ناڕەوا وتەشهیرو جوێن دەکەنەسەر هاوەڵانی پێغەمبەری گەورەمان.
ئاماژهبهوهشدهن،ئەمەلەکاتێکدایە کە خوای گەورە لەقورئاندا وەسف وستایش وڕەزامەندی ولێخۆش بوون ومژدەی گەورەی پێداون.
ئهوهشیان خستهڕوو، ئێمە لەدەزگای زانایان و زانستەشەرعیەکانی یەکگرتوو .ئەو پەڕی ناڕەزایی ودژایەتی خۆمان ڕادەگەینین لەسوکایەتی کردن بەهەر هاوەڵێکی پێغەمبەرمان، بە دەستێکی تێکدەرو لە شیرازی کومەلایەتی بو گەلی عیراق وناوچەکە ، ودوور لە رەوشتی موسڵمانانی دەزانین ،ئاواتی دوژمنانی ئیسلام وموسڵمانی پێ دێتەدی.
دهقی بهیاننامهكه:
بسم الله الرحمن الرحيم
بەیاننامەی دەزگای زانایان و زانستە شەرعیەکان
قال تعالى:( واعتصموا بحبل الله جميعاً ولا تفرقوا)
زۆر بەداخەوە ماوەیەکە کەسانێک سەرباری ئەو هەموو مەینەتیانەی کەهەیە ،لەهەوڵی هەڵگیرسانی ئاگری مەزهەبیدان.هێرشی زۆر ناڕەوا وتەشهیرو جوێن دەکەنەسەر هاوەڵانی پێغەمبەری گەورەمان .ئەمەلەکاتێکدایە کە خوای گەورە لەقورئاندا وەسف وستایش وڕەزامەندی ولێخۆش بوون ومژدەی گەورەی پێداون. بۆیە ئێمە لەدەزگای زانایان و زانستەشەرعیەکانی یەکگرتوو .ئەو پەڕی ناڕەزایی ودژایەتی خۆمان ڕادەگەینین لەسوکایەتی کردن بەهەر هاوەڵێکی پێغەمبەرمان، بە دەستێکی تێکدەرو لە شیرازی کومەلایەتی بو گەلی عیراق وناوچەکە ، ودوور لە رەوشتی موسڵمانانی دەزانین ،ئاواتی دوژمنانی ئیسلام وموسڵمانی پێ دێتەدی.
لەبەر ئەوە داواکارین لەهەموو موسڵمانێکی دلسوز لە سونە وشیعە لەعێراقدا ،بەیەک دەست وبەیەک هەڵوێستەوە ،بڕیاری برایەتی وتەبایی و پاراستنی پیرۆزیەکان بدەین ،جیاوازیەکان کەمبکەینەوە،و خاڵە هاوبەش وتەباکان زیاتر برەو پێبدەین.وپیلانی پیلانگێڕان شکست پێبهێنین،نیشتمانمان پڕکەین لە خۆشەویستی وبرایەتی وپێکەوەژیان
دەزگای زانایان وزانستەشەرعیەکان