هەواڵی کوردستان ئێستا

مینێكی سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێران ته‌قیه‌وه‌و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

مینێكی سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێران ته‌قیه‌وه‌و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌
مینێكی سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێران ته‌قیه‌وه‌و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

2022-09-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێندراوی سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێران له‌ شاری گیه‌ڵان سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌ ناوی ڕه‌زا ئاقایی كۆتایی به‌ژیانی هات و دایكیشی به‌ سه‌ختی بریندار بو.

رێكخراوی هه‌نگاو له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ گوندی گه‌ڕاویانی سه‌ر به‌ شاری گیه‌ڵان، مینێكی چێندراو كه‌ مێژوه‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی ئێران و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌به‌رده‌م ماڵی ڕه‌زا ئاقایی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌ژیانی هاتوه‌ و دایكیشی به‌سه‌ختی برینداربوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ڕه‌زا ئاقایی كاری سه‌ره‌كی كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌ ئاسن و فرۆشتنه‌وه‌یه‌تی، ئه‌و مینه‌شی هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه‌ و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌ گوندی گه‌ڕاویان ده‌ستكاریكردوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، دایكی ڕه‌زا ئاقایی كه‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵه‌ به‌ناوی شه‌كه‌ر ئه‌حمه‌دی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ چاوێكی له‌ ده‌ستداوه‌ و شانیشی به‌ سه‌ختی بریندار بوه‌.