هەڵەبجە، ئۆتۆمبیلێك منداڵێکی یەک ساڵان دەشێلێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات
خەڵک – یەحیا جاف ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتووچۆ لە جۆری شێلان لە گەڕەکی مۆردانە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە رِوويدا و بەهۆیەوە منداڵێکی یەك ساڵان گیانی لە دەستدا. بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی مۆردانەی پارێزگای هەڵەبجە منداڵێکی کوڕ ئۆتۆمبیلێک دەیشێلێت و برینداری دەکات، بەڵام پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەکەی گیان لە دەست دەدات. وتیشی، ئەو منداڵە تەمەنی یەك ساڵان بووە و ناوی (محمد بڕیار ئازاد)ە و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا. ڕاشیگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە ڕێکخراوە و شۆفێری […]
The post هەڵەبجە، ئۆتۆمبیلێك منداڵێکی یەک ساڵان دەشێلێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.