ههرێم.. تۆتاڵ ئینێرجی دەستبەرداربوونی لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ راگەیاند
دیجیتاڵ میدیای سپێده
کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی دەستبەرداربوونی لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ راگەیاند و کۆمپانیای شەمێران پترۆلیۆم پشكهكانی كۆمپانیاكهی كڕییهوه.
بەپێی پێگەی (الطاقة) بڵاویكردهوه، كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فەرەنسی فرۆشتنی پشكەكانی لە كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ راگەیاند، كه كۆمپانیاكهش لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیانگهیاند، فرۆشتنی بەشەکەی کە دەکاتە 18% ی پشکەکان لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بە بڕی 155 ملیۆن دۆلار.
ههروهها كۆمپانیاكه ئهوهیشی ئاشكراكردووه كه پشکەکە بە کۆمپانیای شەمێران پترۆلیۆم فرۆشراوە.
کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ساڵی 2011 دۆزرایەوە، لەلایەن کۆمپانیای ئەمریکی Hellwood Energy (HKN) بەڕێوەدەبرێت، کە خاوەنی 62%ی کێڵگەکەیە و پشکی حکومەتی هەرێمیش تەنها 20%.
لە ساڵی 2021 پشکی کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی لە بەرهەمهێناندا گەیشتە 3500 بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە ئێستادا كۆمپانیاكە خاوەنی 22.5% پشكی نەوتی حەلفەیە و بەرهەمی لە عێراق لە ساڵی 2021دا 14 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێكدا.
لە مانگی ئەیلولی 2021 کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی گرێبەستی گەورەی هەمەجۆری وزەی لە عێراق واژۆ کرد بە وەبەرهێنانی 27 ملیار دۆلار و گرێبەستە نوێیەکان بریتین لە 4 پڕۆژە، کە بریتین لە: دروستکردنی تۆڕێکی نوێی غاز و یەکەکانی چاککەرەوە و پاککردنەوە، دروستکردنی یەکەیەکی گەورەی چاککردنەوە و پاککردنەوەی ئاوی دەریا، دروستکردنی وێستگەیەکی وزەی خۆری بە بڕی 1 گیگاوات.