پاپای ڤاتیكان: وڵاتانی ڕۆژئاوای گه‌وره‌ترین گۆڕستانی مرۆڤایه‌تین
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان وڵاتانی ڕۆژئاوای به گه‌وره‌ترین گۆڕستانی مرۆڤایه‌تی وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، ناتوانرێت ڕۆژئاوا به "نمونه‌ی باش" ناوببرێت، چونكه به ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌دا ڕۆشتوه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی كۆریێر دێلا سێرا، پاپا فڕانسیس رایگه‌یاندوه، "ڕۆژئاوا به گشتی له ئێستادا نمونه‌یه‌كی تایبه‌ت نییه، به‌ڵكو ڕۆژئاوا ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌ی گرتۆته‌به‌ر، بۆ نمونه سه‌باره‌ت به دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی".
پاپا فڕانسیس ڕۆژئاوای به گه‌وره‌ترین گۆڕستانی مرۆڤایه‌تی وه‌سف كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به كێشه دیمۆگرافییهكانی ئه‌وروپا كرد و وتی، "برۆكسل، له ئاست به‌رپرسیارێتی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، سیاسه‌تێكی هه‌ڵه له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "پێویستمان به خه‌ڵكه له ئیسپانیا و ئیتاڵیا، بۆچی ڕۆژئاوا سیاسه‌تی یه‌كخستنی كۆچبه‌ران په‌یڕه‌و ناكات؟"
پاپای ڤاتیكان بۆچونی خۆی ده‌ربڕی كه رۆژئاوا ئێستا "له به‌رزترین ئاستدا نییه"، و ناتوانێت یارمه‌تی وڵاتانی دیكه بدات و وه‌ك نمونه‌یه‌كی باش بهێندرێته‌وه.