هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی نوێ پێشکەشی ئۆکراینا دەکات

ئەمریکا بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی نوێ پێشکەشی ئۆکراینا دەکات
ئەمریکا بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی نوێ پێشکەشی ئۆکراینا دەکات

2022-09-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاند بە بەهای ٦٠٠ ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمەنی لە کۆگاکانی سوپای ئەمریکاوە بۆ ئۆکراینا دابین دەکەن.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاندووە: "لە ژێر رۆشنایی ئەو فەرمانەی کە لەلایەن سەرۆک (جۆ بایدن)ەوە دەرچووە، ئەمریکا ٢١ەمین پاکێجی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت. ئەم پاکێجی هاوکارییە کە بەهاکەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە چەک و تەقەمەنی و ئامێری سەربازی لەخۆ دەگرێت".

لە مانگی ئابی ٢٠٢١وە بۆ ئێستا ئەمریکا کۆی گشتی بە بڕی ١٥ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراینا دابینکردووە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) وردەکارییەکانی پاکێجی نوێی هاوکارییەکەی ئاشکرا کرد.

لەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن پنتاگۆن بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "ئەم پاکێجی هاوکارییە کە بۆ ئۆکراینا دەنێردرێت ئەمانە لەخۆ دەگرێت: تەقەمەنی زیادە بۆ سستەمی تۆپهاوێژی توانا بەرزی جۆری (HIMARS)، ٢٣٦ هەزار تۆپی ١٠٥ ملم، هەزار تۆپی ١٥٥ ملم، چوار راداری تۆپخانە، چوار بارهەڵگر و هەشت بارهەڵگر بۆ گواستنەوەی ئامێری قورس، سیستەمی بەرپەرچدانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئامێری پاککردنەوەی مین، تەقەمەنی کلایمۆر، تەقەمەنی و ئامێرەکانی رووخاندن، چەکی سووک و تەقەمەنی، ئامێری شەوبین و چەندین کەلوپەلی دیکەی سەربازیی".