هەواڵی کوردستان ئێستا

لە پەلامارێکدا لە نێجیریا لانیکەم ٥٠ کەس رفێنران

لە پەلامارێکدا لە نێجیریا لانیکەم ٥٠ کەس رفێنران
لە پەلامارێکدا لە نێجیریا لانیکەم ٥٠ کەس رفێنران

2022-09-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لە پەلامارێکدا لە پارێزگای کاتسینا کە زێدی سەرۆکی نێجیریا، محەمەد بوخاری-یە لانیکەم ٥٠ کەس رفێنران.

بەرپرسی ناوچەی نیشتەجێبوونی باکیاوا، لیلوانو مەگاجی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندوه‌ بەیانی دوێنێ نزیکەی ٣٠ ماتۆڕسواری چەکدار هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی باکیاوا لە پارێزگای کاتسینا و لانیکەم ٥٠ کەسیان رفاند و چەندانی دیکەشیان بریندار کرد.

مەگاجی ئاشکرای کرد کە چەکدارەکان هەروەها خۆراکی خەڵکەکەیان دزیووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی ناوچەکە چارەسەریان بۆ کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کاتسینا، گامبۆ ئیسا تاکو ئێستا لە بارەی رووداوەکەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.

جێی باسە پێشتر بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل لە هەندێک پارێزگای ئەو وڵاتە قەدەغەکرابوو.