هەواڵی کوردستان ئێستا

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی؛ یەك مانگ پارەی دەڵاڵی كۆمپانیا توركییەكان دوابخرێیت رێگەی كەلار- سلێمانی پێ تەواو دەكرێت

2022-09-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، یەك مانگ پارەی دەڵاڵی كۆمپانیا توركییەكان دوابخرێیت رێگەی كەلار- سلێمانی پێ تەواو دەكرێت. سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی لەمیانی بەشداری كردنی بەرنامەیەكدا دەربارەی راگرتنی پرۆژەخزمەتگوزاریەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، تەنها بۆ یەك مانگ پارەی دەڵاڵی كۆمپانیا توركیەكان دوابخرێیت رێگەی كەلار- سلێمانی پێ تەواو دەكرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە حكومەت دەتوانیت بەو پارەیە ڕێگای رانیە و سلێمانی و سلێمانی و هەولێر و كێشەی كەم ئاوی چەمچەماڵ تەنها بە یەك مانگ چارەسەر دەكات.

The post سەركۆ ئازاد گەڵاڵی؛ یەك مانگ پارەی دەڵاڵی كۆمپانیا توركییەكان دوابخرێیت رێگەی كەلار- سلێمانی پێ تەواو دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.