سێ پاركی گه‌وره له هه‌ولێر دروست ده‌كرێن
2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: باس‌نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه و پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌دات، سێ پاركی گه‌وره له هه‌ولێر دروست ده‌كرێن.
ڕێبین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه و پاركه‌كانی هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سێ پاركی گه‌وره له هه‌ولێر دروست ده‌كرێن، به تایبه‌ت له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان".
گوتیشی: "ئێمه‌ش پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌مان هه‌یه كه پاڵاوتنی ئاوی ژێر زه‌وی بكه‌ین، ئه‌و ئاوه‌ی ده‌ڕوات له ڕێگای وێستگه‌وه پاكیان ده‌كه‌ینه‌وه، بڕیاره داری زیاتر بچێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر به‌رز بكرێته‌وه، ساڵانه‌ش تۆی گوڵ بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان ده‌كرێت".
ڕێبین ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئامانجانه ڕێژه‌ى 18.7%ى سه‌وزایی هه‌ولێر، بگه‌یه‌نینه %30".