سه‌رۆكى پڕۆژه‌كانى موسوڵمانانى ئویگۆر: چین ملیۆنان موسوڵمانى ئویگۆرى ده‌ستگیركردوه
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی پڕۆژه‌كانی مۆسوڵمانانى ئویگۆر رایگه‌یاند، له راپۆرتی كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، راده‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و تاوان و پێشێلكارییانه ئاشكرا نه‌كراوه كه حكومه‌تی چین به‌رامبه‌ر كوڕان و كچانى موسوڵمانانى ئویگۆر ئه‌نجامیداون.
ئێركین صدیق، كه چالاكوانێكى ئویگۆرهو هاوكات زانایه له ئاژانسى فڕۆكه‌وانى و بۆشایى ئاسمانى ئه‌مریكا، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره موباشیر وتى، ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه له راپۆرتی كۆمیسیۆنی باڵاى مافی مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، كه دانیان به بوونی یه‌ك ملیۆن ده‌ستگیركراوی موسوڵمانانى ئویگۆر له كه‌مپه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له چیندا ناوه، دووره له راستییه‌وه، جهختیشیلهوه كرده‌وه كه ملیۆنان كه‌س هه‌ن كه ده‌ستگیركراون یان ئه‌شكه‌نجه دراون، دیارنه‌مانی زۆره‌ملێ، و ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه ئاشكرا كراون ده‌گاته تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی، "هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوه‌نده‌كانی دهستبهسهركردندان، یان دهخرێنهژێر پڕۆسه‌ى ئه‌ندازیاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سڕینه‌وه‌ى ناسنامه و یادگه‌ى ئیسلامی‌یان، یاخود له ژوورى ده‌ستگیركردنى تاكه‌كه‌سى ده‌خرێنه ژێر پڕۆسه‌ى مردنى به سستییه‌وه. سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی پڕۆژه‌كانی ئویگۆر ئاشكرایكرد كه له ساڵی 2017ه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تیمێكی نه‌ناردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه و بزانن له‌سه‌ر زه‌وی له هۆڵه‌كانی ئه‌و كه‌مپانه چی روویداوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئیفاده‌ی رزگاربووان، دیارنه‌مانی هه‌زاران گه‌نجی موسڵمان پشتڕاستده‌كاته‌وه، و ئه‌وانی دیكه‌ش له هه‌موو ساتێك‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌سه‌ره.