هەواڵی کوردستان ئێستا

شاندێكی باڵای هونەری به‌ فرۆكەیەكی سەربازی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ به‌غدا

شاندێكی باڵای هونەری به‌ فرۆكەیەكی سەربازی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ به‌غدا
شاندێكی باڵای هونەری به‌ فرۆكەیەكی سەربازی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ به‌غدا

2020-03-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری رۆشنبیری و گەشت و گوزاری حكومەتی عێراقی رایدەگەینێت ، بریارماندا بە دابینكردنی فرۆكەیەكی سەربازی بۆ هونەرمەندان تا بگەرێنەوە بەغدا.

وەزیری رۆشنبیری و گەشت و گوزاری حكومەتی عێراقی (عەبدولئەمیر ئەلحەمدانی) رایگەیاند : دوای هەوڵێكی زۆر لەگەڵ شانەی رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكان لەكۆتاییدا گەیشتینە بریاری كۆتایی بۆ دابینكردنی فرۆكەیەكی سەربازی بە مەبەستی گەراندنەوەی شاندێكی هونەری لە هەولێرەوە بۆ بەغدا.

شاندێكی باڵای هونەری كە پێكهاتووە لەچەندین هونەرمەندی گەورە و بەناوبانگی عێراقی لە شاری هەولێربوون بە مەبەستنی بەرهەمهێنانی زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز ، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەكان لە هەولێر گیریان خواردبوو نەیانتوانی بگەرێنەوە بەغدا ، بەڵام ئەمرۆ بە فرۆكەیەكی سەربازی دەگەرێنەوە به‌غدا