ئوسترالیا: "بیر لەوە ناکەینەوە ڤیزا بە گەشتیارانی رووسیا نەدەین"
دیجیتال میدیای سپێده
وەزیری بەرگریی ئوسترالیا، ریچارد مارلێس رایگەیاند کە لەچوارچێوەی ئەو سزایانەی کە بەھۆی هێرشکردنە سەر ئۆکراینا بەسەر رووسیادا سەپێندراوە، ئوسترالیا بیر لەوە ناکاتەوە ڤیزا بە گەشتیارانی رووسیا نەدات.
ریچارد مارلێس لە ھەڤیەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی "ABC"ی ئوسترالیی ئاماژەی بەوەداوە کە سزاکان حکوومەتی رووسیا دەکەنە ئامانج، نەوەک گەلی رووسیا.
وەزیری بەرگریی ئوسترالیا، ریچارد مارلێس لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایە ئوسترالیا ڤیزا لە ھاووڵاتییانی رووسیا قەدەغە دەکات گوتی: "لەئێستادا، بیر لەو کارە ناکەینەوە".
لە نۆی ئەیلوولدا ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتننامەی ئاسانکاریی پێدانی ڤیزا لەگەڵ رووسیا هەڵپەسارد و لە ١٢ی ئەیلوولدا بڕیاری قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی رووسیا چووە واری جێبەجێکردنەوە.
تۆڕی "ABC"ی ئوسترالیی بڵاوی کردووەتەوە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، ئوسترالیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢وە، کۆمەڵێک سزای بەسەر سەدان کەسایەتیی و قەوارەی رووسیاییدا سەپاندووە.
ھەروەھا ئوسترالیا، ھاوکاریی مرۆیی و پاڵپشتیی سەربازیی لە بواری بەرگرییدا پێشکەش بە ئۆکراینا کردووە و ھەناردەکردنیشی بەشێوەیەکی رێژەیی بۆ رووسیا قەدەغە کردووە.