هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە

2022-09-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە، لە ڕێنماییەکاندا نمرە، ئاستی زمانی ئینگلیزی و مەرجی تەمەن و توانستی زانستی ڕوونکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، ئامانج لە دەرکردنى رێنماییەکە رێکخستنى مەرج و رێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى هەلى یەکسان و دادپەروەر و شەفافیەتە لە پرۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە خوێندنى دیپلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى باڵا و پێگەیاندنى کەسانى پسپۆر و شارەزا بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا وکەرتى گشتى و تایبەت و بەستنەوەى خوێندنى باڵا بە پێداویستی دامودەزگا حکومى و تایبەتەکان و بازارى کارى کوردستان و بەشدارى لە پێشنیازکردنى چارەسەرى گونجاو بۆ کێشە و گرفتەکان لە هەرێمى کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو بۆ پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دکتۆرا پێویستە تێکڕا نمرەی ماستەرەکەی ٧٠٪ کەمتر نەبێت.

بۆ بینینى دەقى ڕێنماییەکە کرتە لێرە بکە