لاهور شێخ جه‌نگی: ده‌بێت پێشمه‌رگه مه‌شقی هاوچه‌رخی هه‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو
خەندان-
لاهور شێخ جه‌نگی جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویستە هێزی پێشمه‌رگه مه‌شقی هاوچه‌رخ و پێداویستی سه‌رده‌میانه‌ی هه‌بێت بۆ هه‌مو ئه‌گه‌رێكی نهخوازرار.
لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئاسۆ مامه‌ند، مه‌حمود سه‌نگاوی و مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و لێپرسراوی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رانی فه‌رمانده‌یی گشتی به‌ڕێوه‌چو.
لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژەی بەوەکردوە، له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌گرنگی ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و گرنگیدان بهمهشقهكانیان كرا.
باسی لەوەشکردوە، جه‌خت كرایه‌وه، "ده‌بێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌م هێزه مه‌شقی هاوچه‌رخ و پێداویستی سه‌رده‌میانه‌ی هه‌بێت بۆ هه‌مو ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو".