سوریا بەهای دراوەکەی بەرامبەر دۆلار دابەزاند
بانکی ناوەندی سوریا بڕیاریدا بەهای لیرەی سوری بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەی 7% دابەزێنێت، ئەویش بە ئامانجی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاری ناوخۆ و کەرتی ئابوری وڵات، لەئێستاشدا بەهای یەک دۆلار بەرامبەرە بە 3015 لیرە.
بانکی ناوەندی سوریا ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بڕیاردراوە بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 2814 لیرەوە بۆ 3015 لیرە بەرزبکرێتەوە، ئەوەش دابەزاندنی بەهای دراوی وڵاتەکەیە بەرامبەر دۆلار بەڕێژەی 7%.
میدیاکانی سوریا ئاماژه بهوه دهكهن، لە بازاری رەشدا لە ناوخۆی سوریا بەهای دۆلار بەرێژەیەکی زۆر زیاتر دەفرۆشرێت و بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 4450 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی 10 ساڵی رابردو دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی و بازاری سوریادا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە، هاوڵاتیان و ئەوانەی ئاڵوگۆڕی کاڵاش دەکەن زیاتر کاڵاکانیان بە دۆلار دەکڕن و دەفرۆشن بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی دابەزینی بەهای دراوی ناوخۆیی خۆیان بپارێزن