هەواڵی کوردستان ئێستا

فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌دواداچوون بۆ گرفتێكى به‌شه‌ خۆراكى سلێمانى ده‌كات

فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌دواداچوون بۆ گرفتێكى به‌شه‌ خۆراكى سلێمانى ده‌كات
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌دواداچوون بۆ گرفتێكى به‌شه‌ خۆراكى سلێمانى ده‌كات

2022-09-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆگاكانى به‌شه‌ خۆراكى مانگانه‌ى له‌ سلێمانى به‌سه‌ركرده‌وه‌.

دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، چه‌ندینجار به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ كردووه‌ خراپی و پیسبوونی به‌شه‌ خۆراكی هاوڵاتیان له‌ ئه‌ستۆی وه‌زار ه‌تی بارگانیدایه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ زیاتر له‌ 100 شوفێری بار هه‌ڵگر له‌به‌رده‌م كۆگاكاندا چاوه‌ڕوانی داگرتنی باره‌كانیانن، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆگاكه‌ به‌هۆی نه‌بوونی جێگا و نه‌بوونی پاره‌ و بودجه‌ كاره‌كانیان راگرتووه‌.