هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی عیراق ؛ لەماوەی یەك هەفتەدا تەنها یەك حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

تەندروستی عیراق ؛ لەماوەی یەك هەفتەدا تەنها یەك حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە
تەندروستی عیراق ؛ لەماوەی یەك هەفتەدا تەنها یەك حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

2022-09-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، لە ماوەی یەك هەفتەدا 327 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 559 كەسیش چاكبوونەتەوە و 1 حاڵەتی مردنیش بە كۆرۆنا تۆماركراوە . وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ماوەی یەك هەفتەدا، كە لە 12 ئەیلول تا 18ی ئەیلول 2022 خراوەتەڕوو، 17 هەزار و 203 پشكنین تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 327 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون. ئاشكراشیكردووە، كە لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 559 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و 23695 كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 1 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەپەتاكە تۆماركراوە.

The post تەندروستی عیراق ؛ لەماوەی یەك هەفتەدا تەنها یەك حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.